سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:105

وَكَذَٰلِكَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ وَلِيَقُولُوا دَرَسْتَ وَلِنُبَيِّنَهُ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ

هه‌ر به‌و شێوه‌یه (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) ئایه‌تی جۆراو جۆرت بۆ ڕه‌وانه ده‌که‌ین له هه‌موو باره‌یه‌که‌وه‌، ده با هه‌ر بڵێن خوێندووته و به‌ده‌رس پێت وتراوه (ئێمه ده‌مانه‌وێت) به‌ڕاستی ڕوونی بکه‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک که بزانن و تێبگه‌ن.

تەفسیر

ھەروەک بەڵگەکانمان جۆراو جۆر کردن لەسەر دەسەڵات وقودرەتی خوای گەورە ھەر بەو شێوەیە ئایەت ونیشانەکانیش جۆرا وجۆر دەکەین بۆ ھەڕەشە کردن وموژدەدان وئامۆژکاری بەندەکان، وە بتەپەرست وموشریکەکانیش دەڵێن: ئەم قورئانەی کەدەڵێیت: وەحی ونیگای خوایە ولەلایەن ئەوەوە بۆم ھاتووە وانیە، بەڵکو لای خاوەن کتێب وپەرتووكەکانی پێش خۆت خوێندووتە، وە دەشمانەوێت ھەق وڕاستی بۆ خەڵکی ڕوون بکەینەوە ئەویش بەوەی بەڵگە ونیشانەکان جۆرا وجۆر بکەین بۆ باوەڕدارانی ئومەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) چونکە ئەوان بەھەق وڕاستی ڕازین وشوێنی دەکەون.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە