سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:101

بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُنْ لَهُ صَاحِبَةٌ ۖ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ

بێگومان ئه‌و زاته به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه له جوانترین و ڕێک و پێکترین شێوه‌دا، چۆن ڕۆڵه‌ی ده‌بێت؟! خۆ ئه‌وزاته هاوسه‌ری نه‌گرتووه‌؟! به‌ڵکو هه‌موو شتێکی دروست کردوه‌، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به‌هه‌موو شتێک زانایه‌.

تەفسیر

اللە تەعالا بەدیھێنەری ئاسمانەکان وزەویە بەشێوەیەک کە ھاوشێوەی پێشتر نەبووە، باشە خوایەکی بەدەسەڵاتی لەو شێوەیە چۆن مناڵ بۆ خۆی بڕیار دەدات کە لەبنەڕەتدا ژن وھاوسەری نیە؟! ئەو ھەموو شتێکی دروستکردووە، وە زانا وئاگادارە بەھەموو شتێک، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە ونھێنی نیە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە