سورەت 59 · جوزء 28
سورة الحشر · 59:18
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنْظُرْ نَفْسٌ مَا قَدَّمَتْ لِغَدٍ ۖ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۚ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، خواناس و پارێزکاربن و له سنووره‌کانی مه‌ترازێن، با هه‌موو که‌سێك سه‌رنج بدات و بزانێت چی بۆ سبه‌ی ده‌ست پێشکه‌ری کردووه، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه‌و به‌رده‌وام پارێزکارو دیندارو خواناس بن، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر ئاگایه به‌هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
تەفسیر
ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕدارن و كاریان بە شەرعەكەی كرد، لە اللە تەعالا بترسن و تەقوای خواتان ھەبێت، (ئەویش بەوە دەبێت ئەوەی پەروەردگار وپێغەمبەرەکەی فەرمانیان پێکردوە جێ بەجێی بکەیت، ئەوەیشی ئەوان قەدەغەیان لێکردوە وازی لێبھێنیت) دەی با ھەرکەسێک ســەرنج بدات و (بیر بکاتەوە) بزانێت چ شتێکی پێش خــۆی خستووە (لەکار و کـــردەوەی، با محاسبەی دەروونی خۆی بکات، پێش ئەوەی محاسبەی لەگەڵ بکرێت) بـۆ سبەینێی پاشەڕۆژی، دەی کەواتە ئێوەش بەردوام بن لەسەر لە خوا ترسان، چونکە بەڕاستی اللە تەعالا شارەزا وبەئاگایە بەھەموو ئەو کار و کردەوانەی کە دەیکەن (پەروەردگار قیامەتی بە سبەینێ ناو بردووە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ھاتنی قیامەت زۆر نزیکە وبگرە مردنی ھەر کەسێک ھاتنی قیامەتیەتی وەک پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەفەرموودەیەکدا دەفەرموێت: من مات فقد قامت قیامتە، واتە ھەرکەس مرد ئەوە قیامەتی ئەو کەسە ھاتووە).
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە