سورەت 59 · جوزء 28
سورة الحشر · 59:12
لَئِنْ أُخْرِجُوا لَا يَخْرُجُونَ مَعَهُمْ وَلَئِنْ قُوتِلُوا لَا يَنْصُرُونَهُمْ وَلَئِنْ نَصَرُوهُمْ لَيُوَلُّنَّ الْأَدْبَارَ ثُمَّ لَا يُنْصَرُونَ
سوێند به خوا ئه‌گه‌ر ده‌ربکرێن له‌گه‌ڵیاندا ده‌رناچن و ئه‌گه‌ر جه‌نگیان دژبکرێت، پشتیوانی‌یان لێناکه‌ن و ئه‌گه‌ر پشتیوانیشیان لێکردن، دوای تاوێک پشت هه‌ڵده‌که‌ن و پاشان سه‌رکه‌وتوو نابن.
تەفسیر
(ئەوە بزانن) ئەو جولەکانە ئەگەر دەریشکران لە مەدینە لە لایەن موسڵمانانەوە ئەو دووڕووانە لە گەڵیان دەرناچن، وە ھەروەھا ئەگەر جەنگیشیان لە دژ بکرێت پشتیوانیان ناکەن (ھەر واش دەرچوو) وە گریمان ئەگەر پشتیوانیان لەو جولەکانەش کرد، پاش تاوێک پشت ھەڵدەکەن و گۆڕەپانی جەنگ بەجێدەھێڵن، وە پاشانیش سەرکەوتوو نابن (ئەم دوو ڕووانە اللە تەعالا زەلیل و ڕیسوای کردن و نفاق و دووڕوویەکەشیان ھیچ سوودێکیان پێ نەگەیاندن).
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە