سورەت 59 · جوزء 28
سورة الحشر · 59:10
وَالَّذِينَ جَاءُوا مِنْ بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ وَلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلًّا لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ
ئه‌وانه‌ش که به شوین کۆچبه‌ران و پشتیواناندا هاتن (تا کۆتایی دنیا ئه‌مه دۆعا و نزایانه و به‌رده‌وام) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له ئێمه و له برایانه‌شمان خۆش ببه که پێش ئێمه ڕێبازی ئیمانیان گرته‌به‌ر و له دڵه‌کانماندا هیچ جۆره بوغز‌و کینه‌یه‌ک مه‌خه‌ره دڵمانه‌وه له ئاستی ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه، په‌روه‌ردگارا تۆ به‌ڕاستی به‌سۆزو به‌خشنده و میهره‌بانیت.
تەفسیر
ئەوانەشی لەپاش کۆچەرییەکان و ئەنصاریەکانەوە ھاتن نزا‌و پاڕانەوەیان ئەمەیە کە دەڵێن: ئەی پەرورەدگارمان لە گوناھـەکانی ئێمە و ئەو برایانەشمان لە (کۆچەریەکان و پشتیوانەکان) خۆش ببە کە لەپێش ئێمەوە ڕێبازی ئیمان و ئیسلامیان گرتەبەر ، ھیچ بوغز و قینێکیش مەخەرە دڵمانەوە لە ئاستی ئەوانەی کە ئیمانیان ھێناوە (کە مەبەست پێی ھاوەڵە بەڕێزەکان و سەلەفی صاڵحی ئەم ئوممەتەیە، نەک وەک هەندێك دەستەی لادەر کە سەری زمان و بنی زمانیان قسەو تانە و تەشەرە دانە لە ھاوەڵە بەڕێزەکان) ئەی پەروەردگار بەڕاستی تۆ بەسۆز و بەخشندە و میھرەبانیت بەرامبەر بەندەكانت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە