سورەت 58 · جوزء 28
سورة المجادلة · 58:22
لَا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءَهُمْ أَوْ أَبْنَاءَهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ ۚ أُولَٰئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الْإِيمَانَ وَأَيَّدَهُمْ بِرُوحٍ مِنْهُ ۖ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ۚ أُولَٰئِكَ حِزْبُ اللَّهِ ۚ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ
که‌سانێکت ده‌ست ناکه‌وێت باوه‌ڕ بهێنن به خوا‌و به ڕۆژی دوایی، له‌کاتێکدا که‌سانێکیان خۆش بوێت که دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کردبێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و دوژمنانه باو‌و باپیریان بن یان نه‌وه‌یان بن یان برایان بن یان عه‌شیره‌تیان بن، ئه‌وانه‌ی که به‌و شێوه‌یه‌ن (ئیمان و باوه‌ڕیان له هه‌موو که‌سێک لا به نرخترو پیرۆزتره)، خوا ئیمان و باوه‌ڕی له‌دڵیاندا چه‌سپاندووه‌و جێگیری کردووه‌و له به‌هره‌و میهره‌بانی تایبه‌تی خۆی، وه به هێزو گیانێکی تایبه‌تی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (مه‌به‌ست قورئان و ئیمانه) پشتگیری کردوون و یارمه‌تی داون، سه‌رنجامیش ده‌یانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیدا تێ ده‌په‌ڕێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی به‌بڕاوه‌دا، ئه‌وانه خوا لێیان ڕازیه و ئه‌وانیش له خوا ڕازین، ئا ئه‌وانه ده‌سته‌و تاقم و حزب و لایه‌نی خوای گه‌وره‌ن، ئاگاداربن که به‌ڕاستی هه‌ر لایه‌ن و حزب و ده‌سته و تاقمی خوا سه‌رکه‌وتوو و سه‌رفرازن.
تەفسیر
ھیچ کۆمەڵ و قەومێک نا‌بینیت و دەستت ناکەوێت کە باوەڕیان بە اللە تەعالا و ڕۆژی دوای ھەبێت، لەھەمان کاتدا دۆستایەتی ئەوانە بکەن کە دژایەتی اللە و پێغەمبەرەکەی دەکەن، ھەر چەند ئەو دوژمنانەش باوباپیرانیان بن، یان کوڕ و برا و خزم و عەشیرەتیشیان بن (ئەو کەسانەی ئابەو شێوە خۆشەویستی اللە و پێغەمبەرەکەی پێِش دەخەن بەسەر خۆشەویستی خزم و کەسە بێباوەڕەکانیان) ئا ئەوانە اللە تەعالا باوەڕ و ئیمانی لە دڵدا چەسپاندوون و پشتگیری کردوون بەسەر خستن و سەرکەوتن لەلایەن خۆیەوە و لە پاشەڕۆژیشدا دەیانخاتە باخەکانی بەھەشتەوە، کەچەندەھا ڕووبار بە ژێر درەخت و کۆشکەکانیاندا تێ دەپەڕێت، ھاوکات لەگەڵ ژیانی نەبڕاوەدا، اللە تەعالا لێیان ڕازییە و ئەوانیش لە اللە ڕازین (واتە ڕازین لەو نعمەت و خۆشگوزەرانیەی کە خوا پێی داون) ئا ئەوانە حزب و دەستەو تاقم و گرۆھی اللە تەعالان، ئاگاداربن و بزانن کە ھەر حزب و دەستەو تاقمی اللە تەعالا سەرکەوتوو سەرفرازن (ئەبوحاتم و تەبەرانی و حاکم ڕیوایەتیان کردووە کە باوکی ئەبو عوبەیدەی کوڕی جەڕاح لە جەنگی بەدردا نیازی کرد کە ئەبو عوبەیدەی کوڕی بکوژێت، بەڵام ئەبو عوبەیدە سەرەتا خۆی لادا، چەند جارێکی تر باوکی نیازی کرد کە ئەبو عوبەیدە بکوژێت، دواتر ئەبو عوبەیدە باوکی خۆی کوشت) بەم ھۆیەوە ئەم کۆتا ئایەتەی سورەتی موجادیلە ھاتە خوارەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە