سورەت 57 · جوزء 27

سورة الحديد · 57:21

سَابِقُوا إِلَىٰ مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا كَعَرْضِ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أُعِدَّتْ لِلَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ ۚ ذَٰلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ

(که‌واته‌) پێشبڕکێ بکه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی لێ خۆشبوون له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که‌پانیه‌که‌ی وه‌ک پانتایی ئاسمان و زه‌ویه‌، ئاماده‌کراوه‌بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌کانی، ئه‌ویش خۆی زیاده ڕێزێکی تایبه‌تیه له‌لایه‌ن خواوه‌ده‌یدات به‌و که‌سانه‌ی که‌خۆی ده‌یه‌وێت، هه‌ر خوا خۆی خاوه‌نی به‌خشش و به‌خشنده‌یی زۆر گه‌وره‌و بێ سنووره‌

تەفسیر

- ئەی خەڵکینە - ئێوە بە باوەڕ و کردەوەی چاک وتەوبە کردن پەلە و کێبڕکێ بکەن بۆ ڕووکردنە لێخۆشبوونی پەروەردگارتان و بۆ دەستخستنی بەھەشتێک کە فراوانییەکەی وەکو فراوانی ئاسمان و زەوی وایە، کە ئامادەکراوە بۆ ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان بە پەروەردگار و پێغەمبەرەکانی ھێناوە، ئەویش فەزڵ و بەخششێکی (اللە تعالی) یە دەیدات بەو کەسانەی کە خۆی بیەوێت بیانداتێ، وە پەروەردگاریش خاوەن فەزڵ و بەخششی زۆر گەورەیە بەسەر بەندە باوەڕدارەكانیەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە