سورەت 55 · جوزء 27

سورة الرحمن · 55:7

وَالسَّمَاءَ رَفَعَهَا وَوَضَعَ الْمِيزَانَ

ئاسمانیشی به‌رزو بڵندکردۆته‌وه ( بێ کۆڵه‌که و بێ ستوون ) و ته‌رازوو پێوه‌ی بۆ هه‌موو شتێک داناوه‌( هه‌موو شت به‌یاسایه و هیچ شتێک به‌هه‌ڕه‌مه‌کی و به‌بێ هوده‌دروست نه‌کراوه‌، بۆیه‌، پێویسته ئاده‌میزادیش به‌رنامه‌و یاسای هه‌بێت له‌چوارچێوه‌ی قورئان و سووننه‌تی ڕاست و دروستدا )

تەفسیر

پەروەردگار ئاسمانی بەرزی ڕاگرتووە بەسەر زەویدا، تەرازوو پێوەری لەسەر زەوی داناوە - ھەموو شتێک بەئەندازە و یاسایە - وە فەرمانیشی کردووە بە بەندەکانی کە دادپەروەر بن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە