سورەت 55 · جوزء 27

سورة الرحمن · 55:29

يَسْأَلُهُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ كُلَّ يَوْمٍ هُوَ فِي شَأْنٍ

هه‌موو گیانله‌به‌رو زینده‌وه‌ران له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا به‌رده‌وام به‌گوفتارو به‌زمانی حاڵ، داوای پێداویستی و داخوازیه‌کان له‌په‌روه‌ردگار ده‌که‌ن، هه‌موو ڕۆژێک و هه‌موو کاتێک ( ملیۆنه‌هاو ملیاره‌ها، به‌ڵکو بێ شومار تاوتۆی ده‌کات له‌بوونه‌وه‌رو له‌جیهانی ئاده‌میزادو په‌ری و فریشته‌کان و... هتد )

تەفسیر

ھەرکەس لە ئاسماندایە وەک فریشتەکان و ئەوەی لە زەویدایە وەک جنۆکە و مرۆڤەکان - بە زمانی حاڵ - داوای یارمەتی و ڕەحمەت و بەخششی لێ دەکەن، (اللە تعالی) لەھەرکاتێکدا ڕووی لە کارێکە، وە ھەموو کارو باری ئەم بوونەوەرە بەوەوە بەستراوە و ھەر ئەو دەیبات بەڕێوە، لە ژیان و مردن و ڕزق و ڕۆزی وهتد.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە