سورەت 54 · جوزء 27
سورة القمر · 54:9
۞ كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ فَكَذَّبُوا عَبْدَنَا وَقَالُوا مَجْنُونٌ وَازْدُجِرَ
پێش ئه‌مانیش قه‌ومی نوح بروایان به‌به‌نده‌ی به‌ڕێزی ئێمه نه‌کردو وتیان: شێته، زۆریش پیاهه‌ڵشاخان و دژایه‌تی کرا
تەفسیر
پێش ئەوانەیش کە تۆ و پەیامەکەت بەدرۆ دەخەنەوە، گەلەکەی نوح، نوحیان بە درۆزن دانا و وتیان: شێتە و بە قسەی خراپ و ناشیرین شاڵاویان بۆ برد و هەڕەشەیان لێکرد ئەگەر واز لەو بیروباوەڕە نەھێنێ.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە