سورەت 54 · جوزء 27

سورة القمر · 54:6

فَتَوَلَّ عَنْهُمْ ۘ يَوْمَ يَدْعُ الدَّاعِ إِلَىٰ شَيْءٍ نُكُرٍ

گوێ مه‌ده‌به‌ناپوختی ئه‌وانه‌رۆژێک دێت که‌بانگ وێژێک بانگ ده‌کات بۆ بارودۆخێکی زۆر ناخۆش و ناله‌بار

تەفسیر

ئەگەر باوەڕیان نەھێنا وازیان لێ بھێنە و گوێیان مەدەرێ - ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - چاوەڕێبە تا ئەو ڕۆژەی کە بانگکار، کە (ئیسرافیل) ە - ئەو فریشتەیە کە فوو دەکات بە کەڕەنادا [صوڕ] - بانگیان ئەکات بۆ شتێکی ناخۆش و نابەدڵ کە هەرگیز بوونەوەرەکان ناڕەحەتی وەکو ئەو ڕۆژەیان نەبینیوە، کە ڕووکردنە مەیدانی مەحشەر و لێپرسینەوەی کردەوەکانیانە کە لە دونیادا کردوویانە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە