سورەت 54 · جوزء 27

سورة القمر · 54:37

وَلَقَدْ رَاوَدُوهُ عَنْ ضَيْفِهِ فَطَمَسْنَا أَعْيُنَهُمْ فَذُوقُوا عَذَابِي وَنُذُرِ

ئه‌وخه‌ڵکه به‌د ڕه‌وشته چاویان بڕیبووه میوانه‌کانی و (ده‌یانویست ده‌ستدرێژیان بکه‌نه‌سه‌ر)، ئێمه‌ش چاومان کوێرکردن، بینایمان لێسه‌ندنه‌وه‌، ده‌بچێژن سزاو سه‌ره‌نجامی هوشیارکردنه‌وه‌ی من.

تەفسیر

ئەو گەلە بێشەرمانە داوایان لە (لوط) کرد کە ڕێگایان بدات بۆ ئەوەی داوێن پیسی لەگەڵ میوانەکانیدا بكەن (کەچەند فریشتەیەک بوون) لەبەر ئەو نیازە پیسەیان، چاومان کوێرکردن و وامان لێکردن کە نەیانبینن، وە پێمان وتن: ئاوەھا سزام بچێژن، ئەوە ئاکامی ھەڕەشەکانی ئێمە بوو بۆتان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە