سورەت 54 · جوزء 27

سورة القمر · 54:3

وَكَذَّبُوا وَاتَّبَعُوا أَهْوَاءَهُمْ ۚ وَكُلُّ أَمْرٍ مُسْتَقِرٌّ

حه‌قیقه‌ت و ڕاستی به‌درۆده‌زانن و شوێنی ئاره‌زووه‌کانیان که‌وتوون، له‌کاتێکدا هه‌موو شت ته‌واو ده‌بێت و، هه‌موو کارێک کۆتایی دێت و دنیا ته‌واو ده‌بێت و به‌به‌رپابوونی قیامه‌ت له‌نگه‌ر ده‌گرێت

تەفسیر

پێغەمبەریش بە درۆزن دائەنێن و شوێنی ئارەزووی نەفسی خۆیان ئەکەون، بەڵام ھەموو کارێک - چاک بێت یا خراپ - لە جێگەیەکدا ڕادەوەستێت و سەرەنجامێکی دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە