سورەت 54 · جوزء 27

سورة القمر · 54:24

فَقَالُوا أَبَشَرًا مِنَّا وَاحِدًا نَتَّبِعُهُ إِنَّا إِذًا لَفِي ضَلَالٍ وَسُعُرٍ

جا وتیان: باشه‌، ڕه‌وایه‌، ئێمه شوێنی تاکه‌که‌سێک بکه‌وین له‌خۆمان؟! ئێمه ئه‌گه‌ر بڕوا به‌که‌سێکی وا بکه‌ین، ئه‌و کاته‌ئێمه به‌ڕاستی له‌گومڕایی و شێتیداین؟!

تەفسیر

بەنکۆڵی وبێزارییەوە وتیان: ئایا ئێمە بکەوینە شوێن کەسێک کە لە خۆمانە و ئەویش مرۆڤە وەک ئێمە؟! ئێمە ئەگەر بڕوا بەکەسێکی وا بکەین دیارە کە گومڕا و نەفام و شێتین.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە