سورەت 54 · جوزء 27
سورة القمر · 54:1
اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانْشَقَّ الْقَمَرُ
رۆژی قیامه‌ت نزیک بۆته‌وه و مانگیش له‌ت بوو، (هه‌ندێ ڕوایات هه‌یه که‌ئاماژه‌ده‌کات بۆئه‌وه‌ی که: خوانه‌ناسان داوای موعجیزه‌یان له‌پێغه‌مبه‌ر کردبێت ئه‌ویش په‌نجه‌ی موباره‌کی ڕووه‌و مانگ بزواندو به‌ویستی خوا له‌ت بوو) به‌ڵام هه‌ندێک له‌موفه‌سرین ده‌ڵێن: ئه‌م ڕووداوه‌له‌سه‌ره‌تای به‌رپابونی قیامه‌تدا پێش دێت
تەفسیر
ڕوژی قیامەت نزیک بۆتەوە، مانگ لەت بوو لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) لەت بوونی مانگ یەکێکە لەبەڵگە ھەستپێکراو و بینراوەکان لەسەر ڕاستی پێغەمبەرایەتی (صلی الله علیه وسلم).
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە