سورەت 53 · جوزء 27

سورة النجم · 53:32

الَّذِينَ يَجْتَنِبُونَ كَبَائِرَ الْإِثْمِ وَالْفَوَاحِشَ إِلَّا اللَّمَمَ ۚ إِنَّ رَبَّكَ وَاسِعُ الْمَغْفِرَةِ ۚ هُوَ أَعْلَمُ بِكُمْ إِذْ أَنْشَأَكُمْ مِنَ الْأَرْضِ وَإِذْ أَنْتُمْ أَجِنَّةٌ فِي بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ ۖ فَلَا تُزَكُّوا أَنْفُسَكُمْ ۖ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَىٰ

ئه‌وانه‌ی که‌خۆیان ده‌پارێزن له‌گوناهو تاوانه‌گه‌وره‌کان له‌گوفتارو کرداری به‌د جگه‌له‌ورده‌گوناهان، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی پێغنمبه‌ر (چلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار چاوپۆشی زۆر فراوانه‌، چاک ده‌تانناسێت، له‌کاتێکدا ئێوه‌ی له‌زه‌ویدا به‌رپاکردووه‌، له‌و کاته‌شدا ئێوه کۆرپه‌له‌ی بچووک بوون له‌سکی دایکتاندا (ئاگای لێتان بوو)، که‌واته‌خۆتان به‌چاک مه‌زانن و خۆتان به‌پاڵفته دامه‌نێن، هه‌ر خوا ده‌زانێت کێ ته‌قای هه‌یه و پارێزکاره‌

تەفسیر

وە ئەوانەیش ئەوانەن کە خۆیان لە گوناھی گەورە و لەکاری نالەباری و داوێن پیسی دوور ئەگرن، گوناھی بچوک و ورد نەبێت، ئەوە (اللە تعالی) لێی خۆش ئەبێت بەمەرجێك کە تاوانی گەورەی ئەنجام نەدابێت، وە زۆر گوێڕایەڵی فەرمانەکانی (اللە تعالی) بێت، بەڕاستی - ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - پەروەردگارت زۆر بەخشش و لێبووردەیە، وە لەتاوانی بەندەکانی خۆش دەبێت ھەر کاتێك پەشیمان ببنەوە و تەوبە بکەن، (اللە تعالی) لە خۆتان شارەزاترە لەحاڵ و ئەحواڵتان، چ لەو کاتەدا کە باوە گەورەتان - ئادەم - لە خۆڵ بەدیهێنا و چ لەو کاتەدا کە ھەریەکەتان لە سکی دایکتاندا بەدیهێنان، بە چەند قۆناغێک، وە ھیچ شتێک لە لای ئەو زاتە شاراوە نییە، کەواتە خۆتان بە خاوێن و بێ گوناھـ دامەنێن، ئەو خۆی لە ھەمووان شارەزاترە، کێ خۆی پابەند کردووە بە فەرمانەکانی پەروەردگار، وە کێ خۆی لە گوناھـ پاراستووە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە