سورەت 53 · جوزء 27

سورة النجم · 53:26

۞ وَكَمْ مِنْ مَلَكٍ فِي السَّمَاوَاتِ لَا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا إِلَّا مِنْ بَعْدِ أَنْ يَأْذَنَ اللَّهُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَرْضَىٰ

زۆر فریشته‌ش له‌ئاسمانه‌کاندا هه‌ن که‌تکاو پاڕانه‌وه‌یان ناکام و بێ سووده‌، مه‌گه‌ر خوا مۆڵه‌ت بدات بۆ هه‌رکه‌سێک که‌شایسته‌یه و ڕازی بێت که‌تا بکات، یان تکای بۆ بکرێت

تەفسیر

ژمارەیەک زۆر فریشتە ھەن کە تکا و پاڕانەوەیان بۆ خەڵکی بێ سوودە، ئەگەر بیانەوێت تکایان بۆ بکەن، مەگەر ئەوەی کە (اللە تعالی) مۆڵەت بدات بۆ ئەو کەسانەی کە شایستەن و پەروەردگار ڕازی بێت کە تکا کارەکە تکا بکات بۆ ھەندێک کە ویست و ئیرادەی (اللە تعالی) ی لەسەربێت، (اللە تعالی) ڕازی نابێت لە ئەوەی کە کراوە بە شەریک و ھاوبەشی - و ڕازیە بەم شیرک و پەرستنە - کە تکا و شفاعەت بکات، وە ھەروەھا ڕازیش نابێت تکا بۆ کەسێک بکرێت کە شەریک و ھاوبەشی بۆ پەروەردگار داناوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە