سورەت 53 · جوزء 27

سورة النجم · 53:23

إِنْ هِيَ إِلَّا أَسْمَاءٌ سَمَّيْتُمُوهَا أَنْتُمْ وَآبَاؤُكُمْ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ بِهَا مِنْ سُلْطَانٍ ۚ إِنْ يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَمَا تَهْوَى الْأَنْفُسُ ۖ وَلَقَدْ جَاءَهُمْ مِنْ رَبِّهِمُ الْهُدَىٰ

ئه‌م بت و په‌یکه‌رانه ته‌نها شتێکه که‌خۆتان و باوو باپیرانتان ناوتان لێ ناون و هیچی تر نین، خوا به‌ڵگه‌یه‌کی نه‌ناردووه‌له‌سه‌ر ڕه‌وا بوونیان، سه‌یره‌، ئه‌وانه‌ته‌نها شوێنی گومان و ئاره‌زوی ده‌روونه‌نه‌خۆشیه‌کانیان ده‌که‌ون، له‌کاتێکدا که‌به‌ڕاستی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه هیدایه‌ت و ڕێنمووییان پێ گه‌یشتووه!

تەفسیر

ئەو بتانەی ئێوە ئەیانپەرستن لەچەند ناوێك بەولاوە زیاتر نین کە خۆتان و باوباپیرانتان لێتان ناون، نەپەروەردگارن و نەھیچ سیفەتێکی پەروەردگاریان تێدایە، وە (اللە تعالی) ھیچ بەڵگەیەکی بۆ پەروەردگار بوونی ئەو بتانە نەناردووەتە خوارەوە، ئەوانەی ناوی پەروەردگاریان لەم بتانە ناوە تەنھا شوێنی گومان وخەیاڵ و شتێ ئەکەون کە نەفسی خۆیان ئارەزووی ئەکات، ئەوەی کە شەیتان بۆیانی ڕازاندوەتەوە، ھیدایەت و ڕێنیشاندانیان لە (اللە تعالی) و لەسەر زاری پێغەمبەرەکەیەوە (صلی الله علیه سلم) بۆیان ھاتووە کەچی شوێنی ناکەون وڕێنموێنی وەرناگرن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە