سورەت 52 · جوزء 27

سورة الطور · 52:47

وَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا عَذَابًا دُونَ ذَٰلِكَ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ

بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی که‌سته‌میان کردووه‌سزای تریش هه‌یه بێجگه له‌وه‌ی که‌جار جار بۆیان پێش دێت پێش تیاچوونی یه‌کجاری، به‌ڵام زۆربه‌یان نافامن و نازانن (هه‌ست به‌ده‌ستی قه‌ده‌ر ناکه‌ن له‌رووداوه‌کاندا)

تەفسیر

بێگومان ئەوانەی ستەمیان کردووە بە هاوەڵدانان وتاوانکردن و ڕێگای بێ باوەڕیی و ھاوەڵدانانیان گرتووەتە بەر، ئەوە سزایەکیان بۆ دانراوە، بێجگە لە سزای ڕۆژی قیامەت، بەڵام زۆربەی ئەوانە بەمە نازانن، بۆیە لەسەر بێباوەڕیەكەیان مانەوە و بەردەوام بوون.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە