سورەت 52 · جوزء 27

سورة الطور · 52:44

وَإِنْ يَرَوْا كِسْفًا مِنَ السَّمَاءِ سَاقِطًا يَقُولُوا سَحَابٌ مَرْكُومٌ

خۆ ئه‌گه‌ر (له‌ئه‌نجامی لادان و بیروباوه‌ڕی چه‌وتیان و کاری نادروستیان خوای گه‌وره‌سزایه‌کیان بۆ بنێرێت) و پارچه (ئه‌ستێره‌یه‌کیان) تێ بگرێت و ڕوو به‌زه‌وی دابه‌زێت ئه‌و نه‌فامانه‌ده‌ڵێن: هیچ نیه!! په‌ڵه هه‌وره‌و نیشتۆته سه‌ریه‌ک!!

تەفسیر

ئەو بێباوەڕانە ئەوەندە ئیناد و کەللە ڕەق و بێ باوەڕن وپەند وئامۆژگاری وەرناگرن تەنانەت ئەگەر چەند پارچەیەکی ئاسمانیش ببینن کە بۆ سزادانیان بکەوێتە خوارەوە بەسەریانا، دەڵێن : ئەمە ھەورێکی ئەستووری بەسەریەکدا نیشتووە و ھیچ زیانێکمان پێ ناگەیەنێت، ھەروەک جاران بارانی پێیە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە