سورەت 52 · جوزء 27
سورة الطور · 52:42
أَمْ يُرِيدُونَ كَيْدًا ۖ فَالَّذِينَ كَفَرُوا هُمُ الْمَكِيدُونَ
یان ئه‌وانه‌ده‌یانه‌وێت پیلان و ته‌ڵه‌یه‌ک ڕێک بخه‌ن (دژی پێغه‌مبه‌ر و ئیمانداران، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه) ئه‌وانه‌ی که‌کافروخوانه‌ناسن هه‌ر خۆیان که‌وتوونه‌ته‌ناو پیلانه‌وه و بون به‌ته‌ڵه‌ی خۆیانه‌وه، پیلانه‌کانیان به‌سه‌ر خۆیاندا شکاوه‌ته‌وه.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر - ئایا ئەوانە دەیانەوێت پیلان بۆ خۆت و دینەکەت بگێڕن؟! متمانەت بەپەروەردگارت هەبێت، بەڵام بێباوەڕان و بتپەرستان خۆیان زەرەرمەند و پیلان لێکراون، چونکە زەرەر و زیانی پیلانەکەیان ھەر بۆ خۆیان دەگەڕێتەوە و لەسەری سزا دەدرێن، نەک تۆ.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە