سورەت 52 · جوزء 27

سورة الطور · 52:35

أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ

ئایا ئه‌وانه‌به‌بێ هیچ شتێک، هیچ هۆیه‌ک، هاتوونه‌ته‌کایه‌وه؟! یان هه‌ر خۆیان دروستکارن؟!

تەفسیر

ئایا ھەر وا لەخۆیانەوە بە بێ بوونی بەدیھێنەر و خالقێک ھاتۆنەتە کایەوە؟!! یان خۆیان خۆیانیان بەدیھێناوە؟! ناکرێت بەدیھێنراو ھەبێت بە بێ بەدیھێنەر، وە ناکرێت بەدیھێنراو بەدیھێنەر بێت، دە ئیتر بۆ پەروەردگار و بەدیھێنەریان ناپەرستن؟!

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە