سورەت 52 · جوزء 27

سورة الطور · 52:21

وَالَّذِينَ آمَنُوا وَاتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُمْ بِإِيمَانٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَمَا أَلَتْنَاهُمْ مِنْ عَمَلِهِمْ مِنْ شَيْءٍ ۚ كُلُّ امْرِئٍ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌ

جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و نه‌وه‌کانیشیان به‌ئیمان و باوه‌ڕه‌وه شوێنیان که‌وتوون، ئه‌وانه‌له‌به‌هه‌شتدا پێک شاد ده‌که‌ینه‌وه (تا کامه‌رانی و خۆشییان زیاتر بێت)، وه‌نه‌بێت ئه‌وانه‌ی که‌پله‌ی به‌رزیان ده‌ستکه‌وتووه‌دایان به‌زێنین بۆ پله‌ی نزمتر، چونکه‌ئێمه پاداشتی کرده‌وه‌ی که‌س که‌م ناکه‌ینه‌وه (ئه‌گه‌ر زیادی نه‌که‌ین) له‌هه‌مان کاتدا هه‌رکه‌سه‌بارمته‌ی کرده‌وه‌ی خۆیه‌تی

تەفسیر

ئەوانەی ئیمانیان ھێناوە لەگەڵ نەوەکانیاندا کە ئەوانیش لە ئیماندارییدا شوێنی ئەوان کەوتبوون،لە بەھەشتدا ھەموویان دەگەیەنین بەیەک و شادیان دەکەین بە یەکتری، ئەگەر ئەو شوێنکەوتوانەیان لەچاکەکارییدا وەکو پێشینانی خۆیان نەبن، پاداشتیان وەک پێشینان دەدەینەوە، بەبێ ئەوەی شتێک لەپاداشتی پێشینانیان کەم بکرێتەوە، ھەموو کەسێک لە ڕۆژی قیامەتدا بەندە بەوەی کە لە دونیادا کردوویەتی لەکاری خراپە، ھیچ کەسێک کاری خراپەی کەسێکی تر هەڵناگرێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە

سورة الطور 52:21 · Tlawati