سورەت 52 · جوزء 27

سورة الطور · 52:18

فَاكِهِينَ بِمَا آتَاهُمْ رَبُّهُمْ وَوَقَاهُمْ رَبُّهُمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ

زۆر که‌یف خۆش و دڵخۆش و ڕووخۆشن به‌و به‌خششانه‌ی که په‌روه‌ردگاریان پێی به‌خشیون، هه‌ر په‌روه‌ردیگاریشیان له‌سزاو تاڵاوی دۆزه‌خ پاڕاستونی.

تەفسیر

ئەو بەختەوەرانە زۆر دڵخۆش و شادمان و کەیف خۆشن بەو ناز و نیعمەتانەی کە پەروەردگاریان پێی بەخشیون - لە خواردن و خواردنەوە و ھاوسەرگیری- لە ناز و نیعمەتانێ کە کەس نەیدیوە، ھەروەھا پەروەردگاریان پاراستونی لەسزا و ئازاری ئاگری دۆزەخ، ھەرچی خۆشی ھەیە بەدەستیان ھێناوە، وە پارێزراون لەھەرچی ناخۆشییە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە