سورەت 50 · جوزء 26
سورة ق · 50:39
فَاصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ الْغُرُوبِ
جا تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دان به‌خۆتا بگره‌له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ناحه‌قی و نادروستیانه‌وه که‌ده‌یڵێن و دێته ڕێت، (بۆ به‌رگه‌گرتنی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی که‌بۆت پێش ده‌هێنن)، پێش خۆر هه‌ڵاتن و پێش ئاوابوونی ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردیگارت بکه.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - خۆت ڕابگرە بەرامبەر (جولەکە و ئەوانەی وەک ئەوانن) لەو قسانەی دەرهەق بەتۆ ئەیکەن، پێش ڕۆژ ھەڵات نوێژی بەیانی بکە، وە پێش ڕۆژئاوا بوون نوێژی عەسر بکە و پەروەردگاری خۆت پاک و بێگەرد ڕابگرە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە