سورەت 50 · جوزء 26

سورة ق · 50:25

مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ

ئه‌وه‌ی که‌هه‌میشه به‌توندی قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌کی ده‌کرد، مافی خه‌ڵکی پێشێل ده‌کرد، خۆی به‌گومان بوو، خه‌ڵکیشی ده‌خسته‌گومانه‌وه‌....

تەفسیر

ئەو کەسانەی کە کاتی خۆی ئەو واجبانەیان جێبەجێ نەدەکرد - ئەوەی کە (اللە تعالی) فەرمانی دابوو کە ئەنجامی بدەن-، گوێیان بەحەرامکراوەکان وسنوورەکانى (الله تعالى) نەدەدا، ومافی خەڵکیان پێشێل دەکرد، خۆی گومانی ھەبوو لە بوونی (اللە تعالی) و چەمکەکانی ئاین و ئەوەی کە ھەواڵی پێدابوون لە بەھەشت و دۆزەخ، وە گومانیشی دەخستە دڵ و دەرونی خەڵکییەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە