سورەت 50 · جوزء 26

سورة ق · 50:22

لَقَدْ كُنْتَ فِي غَفْلَةٍ مِنْ هَٰذَا فَكَشَفْنَا عَنْكَ غِطَاءَكَ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ

به‌یه‌که‌یه‌که‌ی بێ باوه‌ڕان ده‌وتڕێت: سوێند به‌خوا به‌ڕاستی تۆ له‌م به‌سه‌رهاتانه‌نا ئاگابوویت و گوێی خۆتت لێ خه‌واندبوو، ئێستا ئێمه په‌رده‌مان له‌سه‌ر چاوه‌کانت لاداوه‌و هه‌موو شتێک وه‌کو خۆی ده‌بینیت و ئه‌مرۆ چاوه‌کانت تیژه...

تەفسیر

لەو کاتە تەنگانە و ناخۆشەدا بەو مرۆڤەی کە هێنراوە بۆ گۆڕەپانی مەحشەر دەوترێت: بەڕاستی ئەوەی کە ئێستا کەوای تیایدا و بەچاوی خۆت دەیبینیت، کە لە دونیادا لێی بێ خەبەر بوویت و خۆتت بۆ ئامادە نەکردبوو (بەھۆی فریوخواردنت بەئارەزووەکانت) وە خۆتت بۆ ئامادە نەکردبوو، ئەوا پەردەی شاراوەییمان لەسەر لابرد و ئیتر ئەوەتە پەردەمان لەسەر چاوت لاداوە و ھەموو ئەو شتانەی کە بۆت باسکرابوو لەناڕەحەتی وئازاردان بەڕوونی دەیبینیت و ئەمڕۆ دەزگای بیناییت زۆر تیژە درک بەو شتانە دەکەیت کە خۆت بێ ئاگا کردبوو لێی!!

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە