سورەت 47 · جوزء 26

سورة محمد · 47:7

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تَنْصُرُوا اللَّهَ يَنْصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ

ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه‌، ئه‌گه‌ر ئێوه پشتیوانی له ئاینی خوا بکه‌ن و هه‌وڵی سه‌رکه‌وتنی بده‌ن، ئه‌وه‌خوایش پشتیوانی له‌ئێوه ده‌کات و سه‌رتان ده‌خات و پایه‌دارو جێگیرتان ده‌کات.

تەفسیر

ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕیان بە (اللە تعالی) ھێناوە، وە کاربەوە دەکەن کە لە شەریعەت و پەیامەکەی (اللە تعالی) دا بۆیان دیاری کراوە، ئەگەر ئێوە (اللە تعالی) سەربخەن، بەپشتگیری لە پێغەمبەرەکەی و دینەکەی، وە بە شەڕ دژی بێباوەڕان، ئەوە (اللە تعالی) ش بەسەر دوژمناندا سەرتان دەخات و ھێز و تواناتان پێدەبەخشێت و دڵ وپێیەکانتان دامەزراو وجێگیر دەکات، تا لە کاتی شەڕدا خۆتان ڕابگرن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە