سورەت 47 · جوزء 26
سورة محمد · 47:28
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ اتَّبَعُوا مَا أَسْخَطَ اللَّهَ وَكَرِهُوا رِضْوَانَهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ
ئه‌و سووکایه‌تی سه‌ره‌مه‌رگه‌بۆیه به‌سه‌ریاندا دێت، چونکه‌ئه‌وانه‌شوێنی ئه‌و شتانه‌که‌وتبوون که‌قین و خه‌شمی خوا ده‌بزوێنێت، ئه‌وانه‌بێزار بوون له‌ره‌زامه‌ندی خوا، خوایش کاروکرده‌وه‌یانی پووچ و بێ ئاکام کرد.
تەفسیر
ئا ئەم سزایەش بەھۆی ئەوەوەیە کە دووڕوەکان بەردەوام بەشوێن ئەو شتانە دەگەڕێن کە دەبێتە هۆی قین و خەشمی (اللە تعالی )، وەک کوفر و دووڕویی و دوژمنایەتی (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) وە حەزیان لە بەدەست ھێنانی ڕەزامەندی (اللە تعالی ) نییە، لەو کارانەی ڕەزامەندی (اللە تعالی ) ی تێدایە، لەوانە باوەڕھێنان بە (اللە تعالی ) و شوێنکەوتنی پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) بۆیە (اللە تعالی) ھەموو کار و کردەوەکانی پوچەڵ کردنەوە و پوچەڵیشی دەکاتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە