سورەت 47 · جوزء 26

سورة محمد · 47:21

طَاعَةٌ وَقَوْلٌ مَعْرُوفٌ ۚ فَإِذَا عَزَمَ الْأَمْرُ فَلَوْ صَدَقُوا اللَّهَ لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ

که گوێڕایه‌ڵ بوونایه و قسه‌ی جوان و به‌جێیان بکردایه‌، جا کاتێک کار گه‌یشته قایمی و جه‌نگ به‌رپابوو ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خوادا ڕاست بوونایه‌، ئه‌وه‌چاکتر بوو بۆیان.

تەفسیر

گەردنکەچ و فەرمانبەردار بوونایە و قسەی جوانیان بکردایە و خراپیان نەووتایە باشتر بوو بۆیان، کە غەزا بڕیار درا، ئەگەر لەگەڵ ئەو پەیمانەی کە دابوویان بە (اللە تعالی) ڕاست بوونایە، بێگومان چاکتر بوو بۆیان، لە دووڕویی و گوێڕایەڵی نەکردنی فەرمانەکانی (اللە تعالی).

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە