سورەت 47 · جوزء 26
سورة محمد · 47:19
فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا اللَّهُ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ۗ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مُتَقَلَّبَكُمْ وَمَثْوَاكُمْ
ئه‌ی ئینسان!! ده‌ی که‌واتا چاک بزانه‌و دڵنیابه جگه‌له‌خوا، هیچ خوایه‌کی ترنیه، داوای لێخۆشبوونی گوناه بۆ خۆت و ئیمانداران له‌پیاوان و ئافره‌تان هه‌ر له‌و بکه‌و دڵنیابه که‌خوا ده‌زانێت له‌رۆژدا به‌چی یه‌وه خه‌ریکن و، له‌شه‌ویشدا له‌کۆی ده‌حه‌وێنه‌وه و ئارام ده‌گرن، یاخود ده‌زانێت چی ده‌که‌ن له‌دونیاداو، ده‌ره‌نجامه‌که‌شی له‌قیامه‌تدا چۆنه.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) چاک بزانە و دڵنیابە کە ھیچ پەرستراوێک نییە کە شایستەی پەرستن بێت بەڕاستی وهەق جگە لە (اللە تعالی)، ھەروەھا داوای لێخۆشبوو‌ن لە گوناھەکان ھەر لەو زاتە بکە بۆ خۆت و ئیمانداران لە پیاوان و ئافرەتان، ئەوەش بزانە کە (اللە تعالی) زانا و ئاگادارە بەوەی کە لە ڕۆژدا ئەنجامی دەدەن، ھەروەھا دەزانێت کە لە شەودا لە کوێ دەحەوێنەوە و ئارام دەگرن، وە ھیچ شتێکی لێ ون نابێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە