سورەت 47 · جوزء 26

سورة محمد · 47:16

وَمِنْهُمْ مَنْ يَسْتَمِعُ إِلَيْكَ حَتَّىٰ إِذَا خَرَجُوا مِنْ عِنْدِكَ قَالُوا لِلَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ مَاذَا قَالَ آنِفًا ۚ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ طَبَعَ اللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَاتَّبَعُوا أَهْوَاءَهُمْ

ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) هه‌ندێک له‌و بێ باوه‌ڕو دووڕوانه دێن وگوێت بۆ ده‌گرن، هه‌تا کاتێک له‌قسه‌و گوفتارت بوویته‌وه‌، جێت ده‌هێڵن و به‌دوودڵیه‌وه ده‌پرسن له‌ئیمانداران: ئه‌وه‌باسی چی ده‌کرد؟ ئه‌وه‌له‌چی ده‌دوا؟ تا ئه‌وانه‌خوا مۆری ناوه‌به‌سه‌ر دڵیاندا و شوێنی ئاره‌زوو ویستی نه‌گونجاوی خۆیان که‌وتوون.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) کۆمەڵێک لە دووڕووانی مەدینە دێن بۆ لات و گوێ لە قسە و ڕێنماییەکانت دەگرن و بە دڵ وەری ناگرن، بە گاڵتە جاڕییەوە بەو کەسانە دەڵێن کە زانست و زانیارییان پێدراوە: ئایا ئەو قسانەی کە ئێستا کردنی چی بوون و چی وت؟! ئا ئەو جۆرە کەسانە (اللە تعالی) مۆری ناوە بەسەر دڵیانەوە، ھیچ خێر و چاکەیەکیان پێناگات، چونکە ھەر شوێنکەوتووی ھەوا و ئارەزووی خۆیانن، وە ئەو ھەوا و ئارەزووشیان کوێری کردوون ڕاستییەکان نابینن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە