سورەت 47 · جوزء 26
سورة محمد · 47:10
۞ أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ۚ دَمَّرَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ ۖ وَلِلْكَافِرِينَ أَمْثَالُهَا
ئایا ئه‌وه‌نه‌گه‌ڕاون به‌سه‌ر زه‌ویداو سه‌رنج بده‌ن، تا بزانن سه‌ره‌نجامی ئه‌و خه‌ڵکه ناله‌باره‌ی پێش ئه‌مان چۆن بووه؟! خوای به‌ده‌سه‌ڵات ماڵ و حاڵیانی به‌سه‌ردا ڕووخاندن، جا بۆ هه‌موو بێ باوه‌ڕان سزای ئاوا شتێکی چاوه‌ڕوان کراوه (دره‌نگ یان زوو) دووچاریان ده‌بێت.
تەفسیر
ئایا ئەو بێباوەڕانە نەگەڕاون بە زەویدا بۆ ئەوەی سەیرکەن سەرەنجامی ئەو کەسانەی پێش خۆیان ببینن، تا بزانن بەچی گەیشتن و چۆن (اللە تعالی) حاڵ و ماڵیانی بەسەردا ڕووخاندن و خۆیان و ماڵ و منداڵیان بەهەلاکەت برد؟! جا سەرجەم بێباوەڕانی لە (اللە تعالی) یاخی لە ھەموو سەردەمێکدا لەو جۆرە سزایەیان بۆ دانراوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە