سورەت 46 · جوزء 26
سورة الأحقاف · 46:5
وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ يَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ مَنْ لَا يَسْتَجِيبُ لَهُ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ وَهُمْ عَنْ دُعَائِهِمْ غَافِلُونَ
جا ئیتر کێ له‌و که‌سه گومڕاتره که دوعا‌و نزا و پاڕانه‌وه، ڕوو به‌که‌سێک یان شتێک ده‌کات، جگه له‌خوا که ئه‌گه‌ر هه‌تا ڕۆژی قیامه‌تیش لێی بپاڕێته‌وه بێ سووده، نه‌به‌هانایه‌وه ده‌چێت، نه‌به‌په‌رستنه‌که‌ش ده‌زانێت، له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌له‌دۆعاو پارانه‌وه‌ی ئه‌وان بێ ئاگا‌و غافڵن و هه‌ستی پێ ناکه‌ن.
تەفسیر
ئایا کێ لەو کەسە گومڕاترە کە ھاوار دەکات لە بتێک جگە لە (اللە تعالی) کە بە دەنگییەوە نایەت و وەڵامی ناداتەوە، ئەگەر ھەر لە ئێستاوە تا ڕۆژی قیامەت ھاواری لێبکات و بانگی بکات، چونکە ئەو بتانە زۆر بێ‌ئاگان لەو ھاوار و بانگ کردنە، چ جای ئەوەی سودیان پێبگەیەنن یا زەرەریان لێبدەن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە