سورەت 46 · جوزء 26
سورة الأحقاف · 46:3
مَا خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ وَأَجَلٍ مُسَمًّى ۚ وَالَّذِينَ كَفَرُوا عَمَّا أُنْذِرُوا مُعْرِضُونَ
ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌م هه‌موو شتانه‌ی نێوانمان دروست نه‌کردووه، ته‌نها له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی نه‌بێت، بۆ کاتێکی دیاریکراویش، که‌چی بێ باوه‌ڕان پشت هه‌ڵده‌که‌ن له‌و ئاگاداری و بێدارکردنه‌وه‌یه
تەفسیر
زەوی و ئاسمانەكان و ئەوەی لە نێوانیاندایە، بەبێ ھۆ نەمانھێناونەتە دی، بەڵکو ھەموویمان بەهەق دروست کردووە بۆ ئاشکراکردنی چەندەھا حیکمەت و دانایی، لەوانە: بەڵکو لەو ڕێگەیەوە بەندەکان بیناسن و بەندایەتی تەنھا بۆ ئەو بکەن، وە ھیچ شەریکی بۆ بڕیار نەدەن، وە ھەستن بە ئەنجامدانی ئەرکی سەرشانیان بکەن کە (جێنشینیە) تا ئەو کاتەی لە دونیادا ماون، وە ئەوەیش تەنھا (اللە تعالا) دەیزانێت، وە ئەوانەی کە کافر و بێباوەڕن پشت ھەڵدەکەن لەو ئاگادار کردنەوانەی کە لە قورئاندا بۆیان ھاتووە، وە ھیچ گوێی پێ نادەن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە