سورەت 46 · جوزء 26

سورة الأحقاف · 46:27

وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا مَا حَوْلَكُمْ مِنَ الْقُرَىٰ وَصَرَّفْنَا الْآيَاتِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ

بێگومانیش ئێمه دانیشتوانی شارو دێهاته‌کانی ده‌وروبه‌رتانمان له‌ناو برد ( کاتێک یاخی بوون له‌به‌رنامه‌ی ئێمه )، به‌ڵگه و نیشانه‌ی جۆراو جۆریشمان خسته‌به‌ر چاویان، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئیمان و ڕوو بکه‌نه‌وه‌باوه‌ڕ.

تەفسیر

- ئەی خەڵکی مەککە- بەڕاستی ئێمە شار و شارۆچکە و دێھاتەکانی دەوروبەری ئێوەمان لەناو برد، ھەر یەکە لە عاد و سەمود و قەومی لوط و قەومی مەدیەن، وە چەندین نیشانە وبەڵگەمان پێ پیشان دان، بەڵکو لە بێباوەڕی وتاوان وڕەوشتە خراپەکان پەشیمان ببنەوە و بگەڕێنەوە بۆ لای (اللە تعالی).

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە