سورەت 46 · جوزء 26
سورة الأحقاف · 46:24
فَلَمَّا رَأَوْهُ عَارِضًا مُسْتَقْبِلَ أَوْدِيَتِهِمْ قَالُوا هَٰذَا عَارِضٌ مُمْطِرُنَا ۚ بَلْ هُوَ مَا اسْتَعْجَلْتُمْ بِهِ ۖ رِيحٌ فِيهَا عَذَابٌ أَلِيمٌ
جا کاتێک په‌ڵه هه‌ورێکیان بینی ڕووی کردۆته دۆڵ و ناوچه‌که‌یان، دڵیان خۆش‌بوو، وتیان: ئه‌مه‌بارانی پێیه بۆمان، نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ئه‌و کاره‌ساته‌یه په‌له‌تانه‌پێش بێت، ڕه‌شه‌بایه‌کی توند، که‌سزایه‌کی به‌ئازارو به‌ئێشی پێیه.
تەفسیر
کاتێک ئەو سزایەیان بۆ ھات کە (پەلەیان بوو لە ھاتنی) وەک پەڵە ھەورێک ڕووی کردۆتە دۆڵ و شێو و ناوچەکەیان، وتیان: ئەم ھەورە بارانی پێیە بۆمان، (ھود) پێغەمبەر (علیه السلام) پێی وتن : نەخێر خەیاڵتان خاوە، ھیچی وەھا نییە کە ئێوە بیرتان لێدەکردەوە، ئەوە ھەورێک نییە ھاتبێ بارانتان بۆ ببارێنێ ، بەڵکو ئەوە ئەو کارەسات و نەھامەتیەیە کە پەلەتان بوو لە ھاتنی، بایەکە سزایەکی سەختی بەدەمەوەیە بۆتان.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە