سورەت 45 · جوزء 25
سورة الجاثية · 45:4
وَفِي خَلْقِكُمْ وَمَا يَبُثُّ مِنْ دَابَّةٍ آيَاتٌ لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ
هه‌روه‌ها له دروستکردنی ئێوه‌دا (له ئه‌ندامه‌کانی له‌شتاندا، له قوناغه‌کانی گه‌وره بوونتاندا، له جیاوازی نێر‌و مێتاندا... هتد)، هه‌روه‌ها له‌و هه‌موو زینده‌وه‌ره جۆراو جۆرانه‌ی که له‌سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی و ناو ئاودا هه‌ن و بڵاویان ده‌کاته‌وه، (له چوار پێ و باڵنده‌کان، له خشۆك و شه‌ش پێکان، له گیاندارانی هه‌مه‌جۆر له قه‌باره‌و ڕه‌نگ و شێوازدا، له ده‌وریان له خزمه‌تکردنی ئاده‌میزادا، هه‌موو ئه‌وانه) به‌ڵگه و نیشانه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خوا بۆ که‌سانێك که دڵنیان و باوه‌ڕی دامه‌زراویان هه‌یه.
تەفسیر
- ئەی خەڵکینە - لە بەدیھێنانى خۆیشتاندا بەڵگە و نیشانە ھەن لەسەر دەسەڵاتی پەروەردگار کە چۆن لە دڵۆپە ئاوێک بەدیھێناون، پاشان گێڕاونی بەپارچە خوێنێک، پاشان کردونی بەپارچە گۆشتێکی جواو، وە لەو گیاندار و ئاژەڵانەی کە بڵاوی کردوونەتەوە بەسەر زەویدا بەڵکە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرا ھەن لەسەر دەسەڵات و تاک و تەنھایی پەروەردگار بۆ کەسانێک دڵنیان کە بێگومان ھەر تەنھا اللە تەعالا خالیق و بەدیھێنەری ھەموو شتێکە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە