سورەت 44 · جوزء 25

سورة الدخان · 44:41

يَوْمَ لَا يُغْنِي مَوْلًى عَنْ مَوْلًى شَيْئًا وَلَا هُمْ يُنْصَرُونَ

ڕۆژێکه هیچ گه‌وره‌یه‌ك فریای بچوکی خۆی ناکه‌وێت و هیچیشیان پشتگیری ناکرێن له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه‌.

تەفسیر

لەو ڕۆژەدا ھیچ کەس و نزیک و خزمێک بۆ کەس و خزم و نزیکەکەی، وە ھیچ ھاوڕێیەک بۆ ھاوڕێکەی ھیچی پێ ناکرێت، وە ناتوانێت سوودی پێ بگەیەنێت، یان ڕێگری سزای اللە تەعالای لێ بکات، چونکە ئەو ڕۆژە موڵک و دەسەڵات تەنھا بۆ اللە یە، ھیچ کەسێک ناتوانێت بانگەشە و ئیدعای ئەوە بکات دەسەڵات و ھێزی ھەیە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە