سورەت 44 · جوزء 25

سورة الدخان · 44:18

أَنْ أَدُّوا إِلَيَّ عِبَادَ اللَّهِ ۖ إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ

به فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی وت: که به‌نده‌کانی خوا به من بسپێرن، چونکه به‌ڕاستی من پێغه‌مبه‌رێکی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆ هه‌مووتان.

تەفسیر

موسا بە فیرعەون و گەلەکەی وت: واز لە بەنوئیسرائیل بھێنن بوم، ئەوان بەندەی اللە تەعالان، ئێوە مافی ئەوەتان نییە بیانکەن بە کۆیلە و بەندەی خۆتان، بێگومان من پێغەمبەرم و لە لایەن اللە تەعالاوە بۆ لای ئێوە ڕەوانە کراوم، وە دەست پاک و ئەمانەت پارێزم لەوەی فەرمانم پێکراوە بەگەیاندنی، ھیچ شتێکی لێ کەم و زیاد ناکەم.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە