سورەت 41 · جوزء 24
سورة فصلت · 41:39
وَمِنْ آيَاتِهِ أَنَّكَ تَرَى الْأَرْضَ خَاشِعَةً فَإِذَا أَنْزَلْنَا عَلَيْهَا الْمَاءَ اهْتَزَّتْ وَرَبَتْ ۚ إِنَّ الَّذِي أَحْيَاهَا لَمُحْيِي الْمَوْتَىٰ ۚ إِنَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ
له به‌ڵگه و نیشانه‌کانی خوا ئه‌وه‌یه که ده‌بینیت زه‌وی ک‌ش وماته، جا که‌تێک باران به‌سه‌ریدا ده‌بارێنین ده‌خرۆشێت و گه‌شه و نه‌ش و نما ده‌کات، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته‌ی که زه‌وی زیندوو کرده‌وه، مردووانیش زیندوو ده‌کاته‌وه، بێگومان ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه..
تەفسیر
یەکێکی تر لە ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەیە لەسەر گەورەیی و تاک و تەنھایی و دەسەڵات و توانای ئەو زاتە پیرۆزە لەسەر زیندووکردنەوەی مردووەکان لە ڕۆژی دواییدا، ئەوەیە زەوی دەبینیت وشک بووە و مردووە و ھیچ گژوگیا و ڕووەکێکی تێدا نییە، بەڵام کاتێک ئەو بارانە دەبارێنینە سەری جارێکی تر ئەکەوێتە جوڵە و جۆرەھا دانەوێڵە و ڕووەکی لێ دەڕوێت و بەرز دەبێتەوە بەھۆی ئەو تۆوەی تێدایە، بێگومان ئەو زاتەی ئەو زەویە وشک و برنگە مردووەی بەڕووەک و گژوگیا زیندوو کردەوە ھەر ئەویشە مردووەکان زیندوو دەکاتەوە و کۆیان دەکاتەوە بۆ حیساب و لێپرسینەوە لەگەڵ کردن، بەڕاستی ئەو بەدەسەڵات و بەتوانایە بەسەر ھەموو شتێکدا، ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات لە زیندوو کردنەوەی زەوی پاش مردنی، وە دەسەوسانیشی ناکات لە زیندووکردنەوەی مردووەکان لە گۆڕەکانیان.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە