سورەت 40 · جوزء 24

سورة غافر · 40:78

وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًا مِنْ قَبْلِكَ مِنْهُمْ مَنْ قَصَصْنَا عَلَيْكَ وَمِنْهُمْ مَنْ لَمْ نَقْصُصْ عَلَيْكَ ۗ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَنْ يَأْتِيَ بِآيَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ۚ فَإِذَا جَاءَ أَمْرُ اللَّهِ قُضِيَ بِالْحَقِّ وَخَسِرَ هُنَالِكَ الْمُبْطِلُونَ

به‌ڕاستی ئێمه پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی تریشمان ڕه‌وانه کردووه‌، هه‌یانه سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتیانمان بۆ گێڕاویته‌وه‌، هه‌شیانه که سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتیمان بۆ نه‌گێڕاویته‌وه‌، هیچ پێغه‌مبه‌رێکیش بۆی نه‌بووه موعجزه‌یه‌ک پێس بهێنێت به‌بێ مۆله‌تی خوای به‌ده‌سته‌ڵات، جاکاتێک فه‌رمانی خوا هاتبێت، ئه‌وه جێبه‌جێ کراوه به‌ڕاستی، ئه‌وکاته ئیتر ناحه‌ق و نادروسته‌کان خه‌ساره‌تمه‌ند بوون له‌وێدا.

تەفسیر

بەدڵنیاییەوە - ئەی پێغەمبەر - پێش تۆ پێغەمبەرانێکی زۆرمان ڕەوانەکرد بۆ لای گەل و ھۆزەکانیان، بەڵام باوەڕیان پێنەکردن و بەدرۆیان دانان، وە ئەزیەت و ئازاریاندان، ئەوانیش ئارامیان گرت لەسەر ئەو باوەڕ نەکردن و ئازار و ناڕەحەتیانەیان، چیرۆکی ھەندێک لەو پێغەمبەرانەمان بۆ گێڕاویتەوە، وە ھەندێکی تریشمان بۆ باس نەکردویت، ھیچ پێغەمبەرێک بەبێ ئیزن و مۆڵەتی اللە تەعالا ناتوانێت بەنیشانە و بەڵگەکانەوە بێت بۆ لای ھیچ گەل و ھۆزێک، بۆیە پێشنیاری بێباوەڕان بەوەی بەڵگە و نیشانە بێنن بۆ گەلەکانیان زوڵم و ستەمە و نابێت پێشنیاری لەو شێوەیە بکرێت، جا کاتێک فەرمانی اللە تەعالا بە ڕزگار کردن یان بەیەکلایی بوونەوەی نێوان پێغەمبەران و گەلەکانیان ھات ئەوا ئەو فەرمانی اللە تەعالا بەدادگەرانە دەبێت، بێباوەڕان لەناو دەبرێن و پێغەمبەرانیش ڕزگار دەبن، لە نێوەندەی یەکلایی بوونەوەی نێوان بێباوەڕان و پێغەمبەراندا ئەوانەی خەسارۆمەند و زیانبارن تەنھا ئەو خەڵکەن کە لەسەر باتڵ و ناھەقین، چونکە بەھۆی کوفر و بێباوەڕیەکەیانەوە خۆیان دووچاری ئەم سەرنجامە کرد.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە