سورەت 40 · جوزء 24

سورة غافر · 40:67

هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ مِنْ نُطْفَةٍ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ثُمَّ يُخْرِجُكُمْ طِفْلًا ثُمَّ لِتَبْلُغُوا أَشُدَّكُمْ ثُمَّ لِتَكُونُوا شُيُوخًا ۚ وَمِنْكُمْ مَنْ يُتَوَفَّىٰ مِنْ قَبْلُ ۖ وَلِتَبْلُغُوا أَجَلًا مُسَمًّى وَلَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ

ئه‌و خوایه له خاک ئێوه‌ی دروست کردووه‌، له‌وه‌ودوا له نوتفه (که بریتی یه له به‌یه‌کگه‌یشتنی سه‌ره‌مێکوته‌یه‌ک که به‌چاو نابینرێت به هێلکۆکه‌یه‌ک که به‌قه‌ده‌ر خاڵێکی بچووکه‌) له‌وه‌ودوا ده‌بێته خۆ هه‌ڵواسه‌رێک پاشان ده‌رتان ده‌هێنێت که منداڵێکی ساوان، به‌ره‌به‌ره‌گه‌وره‌تان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌وپه‌ڕی هێزو تواناو ژیریتان، پاشان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پیرو په‌ککه‌وته‌، هه‌شتانه‌، پێش ئه‌وه‌ی بگاته یه‌کێک له‌و قۆناغانه‌، ده‌مرێت، هه‌تانه ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته کاتێکی دیاریکراو، (خوای گه‌وره ئه‌م هه‌موو ڕاستیانه‌تان ده‌خاته به‌رچاو) بۆ ئه‌وه‌ی عه‌قڵ و ژیریتان بخه‌نه کار.

تەفسیر

اللە ئەو زاتەیە کە ئادەمی باوکە گەورەتانی لە گڵ بەدێھێنا، پاشان ئێوەی لە دڵۆپێک ئاو بەدیھێناوە، دوای ئەو دڵۆپە ئاوەی کرد بەخوێنێکی مەیوو، دوای ئەوەیش لەسکی دایکتان بەمنداڵێکی بچووک ئەتانھێنێتە دونیاوە، پاشان لەش و جەستەتان بەھێز دەکات تا ئەگەنە ئەوپەڕێ کامڵی و بەھێزی و پێگەیشتوویی، پاشان گەورە دەبن تاوەکو دەگەنە تەمەنی پیرییەتی، جا ھەیشتانە پێش ئەوەی پیر بێت دەمرێت، بۆ ئەوەی بگەنە ئەو ماوە دیاریکراوەی کە لە علیم و زانستی اللە تەعالادا ھەیە، نە دەتوانن کەمی بکەنەوە وە نەدەیشتوانن زیادی بکەن، ھەموو ئەمە بۆ ئەوەیە بەڵکو سوود و قازانج وەربگرن لەو بەڵگە و نیشانانەی کە لەسەر توانا و دەسەڵات و تەنھایی پەروەردگار باسکران.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە