سورەت 40 · جوزء 24

سورة غافر · 40:63

كَذَٰلِكَ يُؤْفَكُ الَّذِينَ كَانُوا بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ

هه‌ر به‌و شێوه‌یه لاداربوون ئه‌وانه‌ی که له پێش ئه‌مانه‌وه دژایه‌تی ئایات و فه‌رمانه‌کانی خوایان ده‌کرد و له ڕێبازه‌که‌ی لایان ده‌دا و دژایه‌تیان ده‌کرد (به‌ڵام کوان؟! بۆ کوێ چوون؟! چیان به‌سه‌ر هات؟!).

تەفسیر

ھەروەکو ئەوانەی خۆیان ھەڵاوێرا لە باوەڕھێنان بە اللە تەعالا و بەتەنھا پەرستنی، ئاواش ئەو کەسانەی مشت و مڕ و دەمەقاڵێ دەکەن لەبارەی ئایەتەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەن لەسەر یەکخواپەرستی ئەو لەھەموو کات و شوێنێکدا لایان دەدات و ھەڵیان دەوێرێت لە باوەڕ و ئیمان، وە ڕێنوماییان ناکات بۆ لای ھەق و ڕاستی، وە موەفەق و سەرکەوتوویش ناکرێن بۆ ڕوشد و عەقڵ و ژیری.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە