سورەت 40 · جوزء 24

سورة غافر · 40:61

اللَّهُ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِتَسْكُنُوا فِيهِ وَالنَّهَارَ مُبْصِرًا ۚ إِنَّ اللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ

خوا ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه شه‌وی بۆ سازاندوون، تا تیایدا ئارام بگرن و بحه‌وێنه‌وه‌، ڕۆژگاریشی بۆ ڕۆشن و ڕووناک کردوونه‌ته‌وه‌، به‌ڕاستی خوای گه‌وره خاوه‌نی به‌خشنده‌ی و نازو نیعمه‌تی زۆره به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسگوزاری ناکه‌ن.

تەفسیر

الله تەعالا ئەو زاتەیە شەوی بۆ تاریک کردوون تاوەکو تێیدا ئارام بگرن و بحەسێنەوە، وە ڕۆژیشی بۆ ڕووناک و ڕۆشن کردوونەتەو بۆ ئەوەی بژێوی ژیانتانی تێدا بەدەست بھێنن ، بێگومان اللە تەعالا خاوەنی فەزڵ و چاکەی گەورەیە بەسەر خەڵکییەوە بەوەی ناز و نیعمەت و بەخششی دیار و نادیاری خۆی بەسەردا ڕشتوون، بەڵام زۆربەی خەڵکی شوکر و سوپاسی ئەو زاتە بەرز و پیرۆزە ناکەن لەبەرامبەر ئەو نیعمەتانەی پێی بەخشیوون.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە