سورەت 40 · جوزء 24

وأفوض أمري إلى الله · سورة غافر 40:44

فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ ۚ وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ

جا له ئاینده‌دا ڕۆژێک دێت، ئه‌م قسانه‌ی منتان بێته‌وه یاد، ئێستاکه‌ش من خۆم وکارو باره‌کانم ده‌ده‌مه ده‌ست خواو پشت به‌وده‌به‌ستم، چونکه بێگومان خوا بینایه به به‌نده‌کانی.

تەفسیر

ئەوە بوو ئامۆژگارییەکانی ئەم پیاوە باوەڕدارەیان وەرنەگرت، ئەویش پێی وتن: دوای بیر دەکەنەوە من چ ئامۆژگاریەکی بەسوودم کردوون، بەڵام ئێوە پێی ڕازی نەبوون، پاشان پەشیمان دەبنەوە بەڵام پەشیمانی ھیچ دادتان نادات، ئیتر من ھەموو کارەکانی خۆم تەنھا دەسپێرم بە اللە تەعالا، بێگومان ئەو ھیچ کار و کردەوەیەکی بەندەکانی لانھێنی و شاراوە نییە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە