سورەت 40 · جوزء 24

سورة غافر · 40:39

يَا قَوْمِ إِنَّمَا هَٰذِهِ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا مَتَاعٌ وَإِنَّ الْآخِرَةَ هِيَ دَارُ الْقَرَارِ

ئه‌ی قه‌وم و هۆز‌م بێگومان ژیانی ئه‌م دنیایه ته‌نها بریتیه له ڕابوردنێکی که‌م، به‌ڕاستی ژیانی پاشه ڕۆژ و داهاتوو، هه‌ر ئه‌و شوێنی ئومێد و ئارام گرتن و حه‌سانه‌وه‌یه بۆ ئیمانداران.

تەفسیر

ئەی گەلەکەم، بێگومان ژیانی ئەم دونیایە ژیانێکە خەڵکی کەمێک لەزەت لە خۆشییەکانی دەبینن و ڕادەبوێرن تێیدا و کۆتایی دێت، وریابن ئەو خۆشییە کاتییە ھەڵتان نەخەڵەتێنێت، چونکە بەڕاستی ژیانی دواڕۆژ بەناز و نیعمەت و خۆشییەکانیەوە ژیانی ھەقیقی و نەبڕاوە و جێگای حەسانەوە و جێگیر بوونە نەک ژیانی ئەم دونیایە، کەوابوو بە تاعەت و گوێڕایەڵی پەروەردگارتان کاری بۆ بکەن و خۆتانی بۆ ئامادە بکەن، وریا بن ژیانی دونیا سەرقاڵتان نەکات و ژیانی دواڕۆژتان لەبیر باتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە