سورەت 40 · جوزء 24

سورة غافر · 40:37

أَسْبَابَ السَّمَاوَاتِ فَأَطَّلِعَ إِلَىٰ إِلَٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّي لَأَظُنُّهُ كَاذِبًا ۚ وَكَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِفِرْعَوْنَ سُوءُ عَمَلِهِ وَصُدَّ عَنِ السَّبِيلِ ۚ وَمَا كَيْدُ فِرْعَوْنَ إِلَّا فِي تَبَابٍ

هۆکاری به‌رزبوونه‌وه بۆ ئاسمانه‌کان، تا له‌وێوه سه‌رکه‌وم و نهێنیه‌کان شاره‌زا ببم تا سه‌ردانێکی خوای موسا بکه‌م و بیبینم!! هه‌رچه‌نده من دڵنیام که درۆزنه‌!!، ئابه‌و شێوه‌یه کاروکرده‌وه ناشیرینه‌کان لای فیرعه‌ون جوانکراو، له ڕێبازی ڕاست و دروست لادرا، بێگومان پیلان و نه‌خشه‌ی نادروستی فیرعه‌ون هه‌ر له زه‌ره‌ردایه‌.

تەفسیر

بەڵکو بگەم بەڕێگا و دەرگاکانی ئاسمان و سەرکەوم پێیدا، تاوەکو تەماشای ئەو پەرستراو و خوایەی موسا بکەم لێوەی، کە وادەزانێت ھەر ئەو بەتەنھا شایانی پەرستنە، وە گومانیشم وایە موسا درۆزنە لەوەی بانگەشەی بۆ دەکات، بەو شێوەیە فیرعەون کردەوە ناشیرینەکانی بۆ جوان و ڕازاوە کرا کاتێک ئەو داوایەی لە ھامانی وەزیری کرد، وە لەڕێگای ھەق و ڕاستی لایدا و گومڕا بوو، بێگومان ئەو فڕت و فێڵەی فیرعەون کردی بۆ ئەوەی واپیشانی خەڵکی بدات کەخۆی لەسەر ھەق و ڕاستییە و موسایش لەسەر باتڵ و ناھەقییە ھەر لە زیان و تیاچوندایە، چونکە سەرەنجامی ڕەنجەڕۆیی و ماندووبون و بەدبەختی ھەتا ھەتاییە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە