سورەت 40 · جوزء 24

سورة غافر · 40:32

وَيَا قَوْمِ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ يَوْمَ التَّنَادِ

ئه‌ی قه‌وم و هۆزم من به‌ڕاستی ده‌ترسم له ڕۆژی هاوارو ئاهوناڵه و بانگکردنتان بۆ لێپرسینه‌وه (قیامه‌ت).

تەفسیر

ئەی گەلەکەم بێگومان من دەترسم لەوەی دووچاری سزای ڕۆژی قیامەت ببن، سزای ئەو ڕۆژەی خەڵکی لەتاو ناڕەحەتی و ناخۆشی دیمەنەکان، ئەوانەی خزم و کەسی یەکترن یەکتری بانگ دەکەن، وادەزانن بانگ کردن سوودێکیان پێ دەگەیەنێت و ڕزگاریان دەکات لەو دیمەنە ترسناک و ناخۆشە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە