سورەت 40 · جوزء 24

سورة غافر · 40:13

هُوَ الَّذِي يُرِيكُمْ آيَاتِهِ وَيُنَزِّلُ لَكُمْ مِنَ السَّمَاءِ رِزْقًا ۚ وَمَا يَتَذَكَّرُ إِلَّا مَنْ يُنِيبُ

ئه‌و خوایه به‌رده‌وام به‌ڵگه و نیشانه‌ی ده‌سته‌ڵاتداری خۆیتان نیشان ده‌دات، له ئاسمانیشه‌وه ڕزق و ڕۆزیتان بۆ داده‌به‌زێنێت (وه‌ک: باران، هه‌وا، جۆره‌ها تیشک، که ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی ڕۆزی) که‌سیش یاداوه‌ری وه‌رناگرێت و بیرناکاته‌وه جگه له‌وانه‌ی که‌: ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئه‌و زاته‌.

تەفسیر

اللە تەعالا ئەو خوایەیە بەڵگە و نیشانە و توانا و دەسەڵاتی خۆیتان لە گەردون و دەروونی خۆتان پیشان دەدا، بۆ ئەوەی ڕێنومایتان بکات بۆ قودرەت و دەسەڵات و تاک و تەنھایی خۆی، وە لە ئاسمانەوە بارانتان بۆ دەبارێنێت کە بەھۆیەوە ڕزق و ڕۆزی و بژێویتان دابین دەکرێت لە ڕووەک و گژ و گیا و کشتوکاڵ و شتی تریش، جا کەسێک بیر لەم بەڵگە و نیشانانە دەکاتەوە کە بەدڵسۆزی گەڕابێتەوە بۆ لای پەروەردگاری.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە